به ڤیدیۆ.. ورده‌كاری له باره‌ی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵێكی خۆكوژیی له هه‌ولێر
دانپێدانانی تیرۆریستان
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵێكی خۆكوژیی له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند و ده‌قی دانپێدانانی تیرۆریسته دهستگیركراوهكانیشی به ڤیدیۆ بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش، ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت ده‌ستگیركراون و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چه‌ندین بۆمبی لاستیكی و پشتێنه‌یه‌كی بهمین چێنراودا گرتووه.
له به‌شێكی رایگهیهندراوهكهدا هاتووه: " هه‌ر سێ تیرۆریسته‌كه دانیان به‌وه‌داناوه كه ده‌وڵه‌تى تیرۆریستى داعش، له رێگه‌ى تیرۆریست (حازم محمد داود منصور الجبورى) پشتێنه‌یه‌كى بۆمبڕێژكراو و شه‌ش بۆمبى لاستیكى له سنورى ناوچه‌ى (سلیمان به‌گ)ه‌وه، بۆ كه‌ركوك و دواتر بۆ هه‌ولێر گواستووەته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا تیرۆریست (خلف اسماعیل خلف عبید الجبورى) ئاماده‌كراوه به پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه و بۆمبه‌كانه‌وه، خۆى له شوێنى ئامانج بته‌قێنێته‌وه".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یاندراوێك له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
تیمه هاوبه‌شه‌كانى لێكۆڵینه‌وه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، توانیان كرده‌وه‌یه‌كى خۆكوژى تیرۆریستانى داعش پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و سێ تیرۆریست ده‌ستگیربكه‌ن، كه شارى هه‌ولێر، كرابووه ئامانجى پیلانه تیرۆریستیه‌كه‌یان.
هه‌ر سێ تیرۆریسته‌كه دانیان به‌وه‌داناوه كه ده‌وڵه‌تى تیرۆریستى داعش، له رێگه‌ى تیرۆریست (حازم محمد داود منصور الجبورى) پشتێنه‌یه‌كى بۆمبڕێژكراو و شه‌ش بۆمبى لاستیكى له سنورى ناوچه‌ى (سلیمان به‌گ)ه‌وه، بۆ كه‌ركوك و دواتر بۆ هه‌ولێر گواستووەته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا تیرۆریست (خلف اسماعیل خلف عبید الجبورى) ئاماده‌كراوه به پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه و بۆمبه‌كانه‌وه، خۆى له شوێنى ئامانج بته‌قێنێته‌وه.
به‌پێى پیلانى گروپه تیرۆریستیه‌كه‌ى داعش، تیرۆریست (جنید خالد بلاسم غزبان) ئه‌ركى گواستنه‌وه‌ى خۆكوژه‌كه (خلف اسماعیل)ى زاواى له ئه‌ستۆ بووه بۆ شوێنى مه‌به‌ست. به‌ڵام پێش ئه‌نجامدانى كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه، هێزه‌كانمان توانیان پیلانه‌كه پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه و تیرۆریسته‌كان ده‌ستگیربكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه و شه‌ش بۆمبه‌كه‌دا بگرن.
ئه‌م تیرۆریسته ده‌ستگیركراوانه، پێشتر به‌سوودوه‌رگرتن له ئاسانكارى و هاوكارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئاواره‌ی شاره‌كانى عێراق، له هه‌رێمى كوردستان نیشته‌جێبوون.