گۆڕان پڕۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی سیاسی هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو
بێستوون فایه‌ق: پرۆژه‌كه نه‌خشه رێگایه‌كه بۆ ده‌ربازبوونه له قه‌یرانه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، باس له پرۆژه‌یه‌ك ده‌كات، كه بۆ چاره‌سه‌ری ره‌وشی سیاسی ئێستای كوردستان، خستوویانه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه.
بێستوون فایه‌ق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان، رایگه‌یاند، ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه له چه‌ند رۆژێكی داهاتوودا ئاشكرا ده‌كرێت و گوتی: "پرۆژه‌كه هه‌نووكه‌ییه و بۆ ده‌ربازبوونه له‌و قه‌یرانه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، یه‌كه‌م هه‌نگاوی پرۆژه‌كه‌یان، پرۆسه‌ی به شه‌فافییه‌تكردنی بواری نه‌وته.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌واوی پرۆسه‌ی نه‌وت، له ده‌رهێنان، هه‌نارده‌كردن و هێنانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ناشه‌فافه.
بێستوون فایه‌ق، له باره‌ی ره‌وشی سیاسی ناوخۆی هه‌رێم و ئاسایی كردنه‌وه دۆخه‌كه گوتی: "تا دۆخی په‌رله‌مان ئاسایی نه‌بێته‌وه به‌شداری له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ناكه‌ین".