سه‌رۆكی چیچان: سیخوڕه‌كانمان ریزه‌كانی داعشییان بڕیوه
باشترین جه‌نگاوه‌رانمان ره‌وانه‌ی سووریا كردووه

K24 - مۆسكۆ:
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی رووسیا بڵاویكرده‌وه، ره‌مه‌زان قه‌دیرۆڤ، سه‌رۆكی چیچان رایگه‌یاندووه، سیخوڕانی وڵاته‌كه‌ی، توانیویانه ریزه‌كانی رێكخراوی داعش ببڕن و زانیاری ورد له‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه كۆبكه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده هێشتا ئه‌و لێدوانانه‌ی قه‌دیرۆڤ پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه، مه‌به‌ست له لێدوانه‌كه، دروستكردنی گومانه له‌لایه‌ن رێكخراوی داعش له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له وڵاتانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو، په‌یوه‌ندی به رێكخراوه‌كه ده‌كه‌ن.
ره‌مه‌زان قه‌دیرۆڤ، سه‌رۆكی چیچان، به هاوپه‌یمانێكی نزیكی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسای داده‌نرێت له ناوچه‌كه، كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی وڵاته‌كه‌ی موسڵمانه و به درێژایی مێژوو، ته‌نگژه و ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا هه‌بووه.
قه‌دیرۆڤ گوتوویه‌تی: "تۆڕێكی فراوانی سیخوڕی چیچان له ناو ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعش دامه‌زراوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "باشترین جه‌نگاوه‌رانی وڵاته‌كه‌مان ناردووه‌ته سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه و مۆڵگه‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه".
قه‌دیرۆڤ ئاشكراشیكرد، به‌هۆی زانیارییه ورده‌كانی سیخوڕانی وڵاته‌كه‌ی، هێزی ئاسمانی رووسیا، توانیویانه ئامانجه‌كانی به وردی له‌سه‌ر خاكی سووریا، له دژی رێكخراوی داعش بپێكن.