توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە توركیا زیادیكردووە

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە میدیاكانی توركیا بڵاو كراوونەتەوە، رەوشی ئافرەتان بەروەو خراپی دەڕوات و توندوتیژییەكان بەرامبەر بە ئافرەتان زیادیكردووە.

K24 - ئەنقەرە:

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە میدیاكانی توركیا بڵاو كراوونەتەوە، رەوشی ژنان بەره‌و خراپی دەڕوات و توندوتیژییەكان بەرامبەر بە ژنان زیادیكردووە.

دەستپێكی ساڵی نوێ لە توركیا بۆ ژنان دژوار بوو، چونكە 30 ژنان لە لایەن ھاوسەر و ھاوڕێكانیان كوژراون، نزیكەی 40 ئافرەت دەستدرێژیان كراووەتە سەر، لە 26% ئەو ئافرەتانەی لە سەر ئەوە كوژراون داوای جیابوونەوەیان لە ھاوسەرەكانیان كردووە، 13% كوژراوان لە سەر ئەوە بووە ھاوسەرەكانیان داوای پارەیان لێكردووە، 10% بە ھۆی غیرە كردنەوە بووە.

تەمەنی بكوژەكان لە نێوان 17 ساڵی تا 65 ساڵی بووە، تەمەنی ئەو ژنانه‌ی كوژراون لە نێوان 18 تا 84 ساڵی دایە.

زۆرترین رێژەی كوشتنی ژنان لە شاری ئیستەنبۆڵ، ئەنقەرە، ئەدەنە، ئەنتالیا، ئیزمیر دایە.