بۆچی فریاكه‌وتنی سلێمانی به‌شدارنه‌بوو له خۆپیشاندان ؟
"به‌هۆی هه‌ستیاری ئه‌ركه‌كانیه‌وه بووه"
K24 ـ هه‌ولێر:
هەریەك لە دەزگای تەندروستی پێشمەرگە و بەشەکانی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەکانی سەربە فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی، به‌رده‌وامبوون له ئه‌ركی فه‌رمی رۆژانه‌یان و به‌شداریان نه‌كرد له خۆپیشاندانه‌كان.
دواكه‌وتن و په‌ێڕه‌ویكردن له سیستمی نوێی مووچه له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ناڕه‌زایی هاووڵاتیانی لێكه‌وته‌وه و زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای سلێمانی به خۆپیشاندان و مانگرتن ده‌ستیان هه‌ڵگرت له ئه‌ركه‌كانیان.
به‌ڵام به‌هۆی هەستیاری شوێنەکانیان، پزیشك و كارمه‌ندانی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی و بەشه‌کانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی منداڵان بەردەوامبوون له‌كاره‌كانیان.
وەك هەنگاوێك بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی، هەفتەی پێشوو حکومەتی هەرێم خشتەی مووچەی نوێی فەمانبەرانی راگەیاند، به‌گوێره‌ی خشتەکە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لەژێر ناوی "پاشەکەوتكردن" زۆربه‌ی چینی فه‌رمانبه‌رانی گرتووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش توڕه‌یی فه‌رمانبه‌رانی به‌دوای خۆیدا هێنا.