ساڵح موسلیم: به‌رخودانی كوردان شتێكی نوێ بوو
"زۆر لایه‌ن ئێستاش نازانن چۆن دانوستاندن له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ن"
K24-هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كورد(په‌یه‌ده) رایگه‌یاند، به‌رخودانی كوردان شتێكی نوێ بوو، ئێستاش زۆر لایه‌ن هه‌یه نازانن چۆن دانووستان له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى شوبات/ فبرايهرى 2016، ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كورد(په‌یه‌ده)، له ههڤپهيڤينێك بۆ كوردستان 24 گوتى:"ململانێی ناوخۆی سووریا بواری بۆ ده‌ستی ده‌ره‌كی خۆشكرد و وڵاته‌كه‌ی به‌م رؤژه گه‌یاند. "
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده له وه‌ڵامی پرسیاری ئایا ئه‌مریكا سارد نه‌بووه له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده له هاوپه‌یمانی رووسیا نزیكبووه‌ته‌وه؟، گوتی: "به‌رخودانی كوردان شتێكی نوێ بوو، ئێستاش زۆر لایه‌ن هه‌ن نازانن چۆن دانووستاندن له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ن".
هه‌روه‌ها روونيشى كرده‌وه "له جنێڤ-3 هه‌مان هه‌ڵه‌كانی پێشوو دووباره كرانه‌وه، په‌یه‌ده له ده‌ره‌وه‌ی سووریا نه‌هاتووه، بۆیه لایه‌نی ده‌ره‌كی بۆیان نییه بڵێن فڵان به‌شدار بێت و فڵان به‌شدار نه‌بێت".