باڵوێزی پێشووی ئه‌مریكا: نابێت واشنتن وه‌ك 2011 كورد جێبێڵێت

"ئیداره‌ی ئۆباما پابه‌نده‌ به‌ شتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f805e34e-ff23-468c-9489-7c94f5fa9114/13.ism/manifest

K24 – واشنتن:

جەیمس جێفری، باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24 لە واشينتنەوە رایگەیاند: "نابێت ئەمریکا وەکوو ساڵی 2011 کورد بەجێبێڵێت و جارێکی دیکە ئەو ھەڵەیە دووبارە بکاتەوە".

جه‌یمس جێفری ئاشکراشیکرد: "ئیدارەی ئۆباما پابەندە بە پتشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان".