شێخ جەعفەر: هیچ پێشمەرگەیەك بایكۆتی دەوامی نەكردووە
"ئەوەی ناوی پێشمەرگەیە نەھاتووەتە سەرشەقام"
K24- ھەولێر:
شێخ جەعفەر مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی یەکەی 70ی ھێزی پێشمەرگە رەتیکردەوە پێشمەرگە بایكۆتی دەوامیان كردبێت.
لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (كوردستان24) شێخ جەعفەر مستەفا رایگەیاند: "ھیچ پێشمەرگەیەكی هێزەکانی یەکەی 70 بایكۆتی دەوامیان نەكردووە و نەھاتوونەتە سەرشەقامەكان، پێشمەرگە قارەمانەكان بەو پەڕی ورە و خۆڕاگرییەوە لە سەنگەرەكاندا بەرگریی لە گەل و نیشتمان دەكەن".
شێخ جەعفەر گوتیشی: "ئەوەی گوتراوە گوایە پێشمەرگەكان خۆپێشاندانیان كردووە، راست نییە، ئەوەی ناوی پێشمەرگە بێت بچووكترین خۆپێشاندانیان نەكردووە، بەڵكوو پێشمەرگە لە دەوامی ئاسایی خۆیانن".
ئەم گوتانەی فەرماندەی هێزەکانی یەکەی 70ی ھێزی پێشمەرگە، لە كاتێكدایە، دوێنێ، ھەندێك لە ماڵپەڕ و پەیج لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بڵاویانكردەوە: پێشمەرگەكانی هێزەکانی یەکەی 70 لە پارێزگای سلێمانیی لە بەرامبەر دواکەوتنی مووچە بایكۆتی دەوامیان كردووە و خۆپێشاندانیان ئەنجامداوە.