مه‌سروور بارزانیی: پێویسته رێز له بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌مان بگیرێت
"كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌رپرسه له هاوكاریی پێشمه‌رگه"
K24 ـ هه‌ولێر:
مەسروور بارزانیی رایگه‌یاند چاوەڕوان دەكەین، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی رێز لە مافی بڕیاردانی سەربەخۆیی گەلەكەمان بگرن.
لە دیمانەیەكی تایبەتی ناوەندی راگەیاندنی ئه‌سیۆشێیتت پرێس، مەسروور بارزانیی، راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەرپرسیارێتی ھاریكاری سەربازیی و دارایی پێشمەرگەیان لەسەر شانە.
ھەروەھا مەسروور بارزانیی، لە بارەی پرسی سەربەخۆیی ده‌ڵێ: سەرەڕای ئەوەی كورد لە ئێستادا سەربەخۆیی راناگەیه‌نێت، بەڵام مافی خۆیەتی ھاوشێوەی تەواوی گەلانی دیکەی جیھان ئەومافە بەكاربھێنن.
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەوەشی دووپاتكردووه‌ته‌وه، سەرەڕای پێنەدانی مووچە، پێشمەرگە لە بەرەكانی پێشەوە رووبەڕووی چه‌كدارانی داعش بوونەتەوە.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەرپرسیارێتی ھاریكاری سەربازیی و دارایی پێشمەرگەیان لەسەر شانە و پێویستە ئەو بەرپرسیاریەتیە جێبەجێبكەن.