كه‌ركووك: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 8 كه‌س برینداربوون
"برینداره‌كان چواریان پۆلیس و چواریان هاووڵاتیی مه‌ده‌نین"
K24 – كه‌ركووك:
ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبڕێژكراو ھێزەكانی پۆلیسی لە گەڕەكی یەكی حوزەیران له شاری كه‌ركووك كردە ئامانج، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و پۆلیس برینداربوون.
عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركووك بە كوردستان 24 راگەیاند: "ته‌قینه‌وه‌كه به ئۆتۆمبێڵێكه‌وه ئه‌نجامدراوه و خۆكوژی نه‌بووه".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركووك گوتیشی: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه هه‌شت كه‌س برینداربوون، كه چواریان لە ھێزەكانی پۆلیسن و چواریشیان ھاووڵاتی مه‌ده‌نین".
یه‌كێك له هاووڵاتیان له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه به كوردستان 24 راگه‌یاند: "له پێشمه‌رگه و ئاسایش و هێزه‌كانی فریاكه‌وتن رازیین به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌كراوه‌بن".
له حوزه‌یرانی2014 له دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر مووسڵ و ئه‌نبار و تكریت و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شاری كه‌ركووك جێگیربوون، له‌وكاته‌وه‌ش تا ئێستا كاره تیرۆریستییه‌كان و ته‌قینه‌وه‌كان به به‌راورد به رابردوو له شاره‌كه‌دا كه‌میان كردووه.