ئه‌گه‌ری هاریكاریی ئێران و سعوودیه نرخی نه‌وتیی كه‌مێك به‌رزكرده‌وه
"ده‌رباره‌ی بارودۆخیی ئێستای بازاڕیی نه‌وت، تاران ئاماده‌یه دانووستان له‌گه‌ڵ ریاز بكات"
K24 – هه‌ولێر:
ئێران رایگه‌یاند، ده‌رباره‌ی بارودۆخیی ئێستای بازاڕیی نه‌وت، ئاماده‌یه هاریكاریی و دانووستان له‌گه‌ڵ سعوودیه بكات، ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ی تاران به رووی ریازدا نرخی نه‌وتی كه‌مێك به‌رزكرده‌وه، ئه‌مه له كاتێكدابوو كه له دانیشتنه‌كانی پێشووی خستنه‌ڕووی نرخه‌كانی نه‌وتدا، له‌به‌ر مه‌ترسییه‌كانی تایبه‌ت به داواكاریی نه‌وت و دابه‌زینی پشكه‌كان، نرخی نه‌وتی خاو به رێژه‌ی 8% دابه‌زیی بوو.
له ناوه‌ڕاستی 2014، نه‌وتی به‌ردینی ئه‌مریكا به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌وته بازاڕه‌كانه‌وه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو له ماوه‌ی نزیكه‌ی دووساڵدا له 114 دۆلاره‌وه بۆ نزیكه‌ی 30 دۆلار دابه‌زێـت.
وه‌زیریی نه‌وتی ئێران رایگه‌یاندبوو: "له‌باره‌ی بارودۆخه‌كانی ئێستای بازاڕه‌كانی نه‌وت له جیهاندا، تاران ئاماده‌یه دانووستان له‌گه‌ڵ سعوودیه بكات"، ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیریی نه‌وتی ئێران، بووه هۆی ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو كه‌مێك به‌رزبێته‌وه.
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له گرێبه‌سته دواخراوه‌كاندا ئه‌مڕۆ به‌یانی یه‌ك دۆلار به‌رزبوویه‌وه و یه‌ك به‌رمیلی گه‌یشته 31.32 دۆلار، كه‌چی دوێنێ سێشه‌ممه نرخه‌كه‌ی به رێژه‌ی 7.8% دابه‌زیی بوو.
نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش له گرێبه‌سته دواخراوه‌كاندا، ئه‌مڕۆ به‌یانی 54 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه و گه‌یشته 28.48 دۆلار، ئه‌مه له كاتێكدا دوێنێ 1.75 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نرخه‌كه‌ی دابه‌زیی بوو.
لای خۆیه‌وه ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاندووه: "به دووریی ده‌زانێت رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاریی نه‌وت(ئۆپێك) له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه بگه‌نه رێككه‌وتن و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه"، پێشبینیشیی كرد: "ئه‌مساڵ ئه‌مباركردنی بڕی زیاده‌ی نه‌وتیی خاو له هه‌موو جیهاندا به‌رده‌وام بێت".
په‌یمانگه‌ی نه‌وتیی ئه‌مریكاش رایگه‌یاندووه: "هه‌فته‌ی رابردوو نه‌وتیی خاویی ئه‌مباركراو له ئه‌مریكا 2.4 ملیۆن به‌رمیل زیادیكردووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاریی نه‌وت (ئۆپێك) ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "هه‌روه‌ك پێشتر پێشبینیكراو بوو، ئه‌مساڵ زیاده‌ی خستنه‌بازاڕیی نه‌وت له جیهاندا زیاد ده‌كات"، به گوێره‌ی رۆیته‌رزیش، ئه‌مه له كاتێكدایه سعوودیه و ئه‌ندامانی دیكه‌ی رێكخراوه‌كه بڕێكی زیاتری نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن و قه‌ره‌بووی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وانه‌ی له دابه‌زینی نرخی نه‌وت زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
له راپۆرتی مانگانه‌یدا، ئۆپێك رایگه‌یاندووه: "له مانگی رابردوودا، رێكخراوی ئۆپێك، رۆژانه 32.33 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه، به‌مه‌ش هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی به بڕی 130 هه‌زار به‌رمیل له مانگی پێشووتر زیاتر بووه"، پێشبینیشیی كردووه: "داخوازیی له‌سه‌ر نه‌وت له 2016 كه‌مبێته‌وه".
راپۆرته‌كه‌ی ئۆپێك ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: "له 2016، زیاده‌ی خستنه‌بازاڕیی نه‌وت رۆژانه ده‌گاته 720 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌گه‌ر ئۆپێك هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی به بڕی 530 هه‌زار به‌رمیل له هه‌نارده‌ی مانگی رابردوو زیاتر بكات".
سه‌رچاوه: رۆیته‌زر