سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پارێزگاریی كه‌ركووك تاوتوێی رزگاركردنی حه‌ویجه ده‌كه‌ن
"ئاماده‌ین هه‌مانگیی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا بكه‌ین"
K24 – كه‌ركووك:
سەلیم جبوری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای له عه‌ره‌به سوننه‌كانی كه‌ركووك كرد، هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا بكه‌ن.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كه‌ركووك، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک ھۆزی عه‌ره‌به سوننەکانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه کۆبوویه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌لیم جبووری داوای له‌و سه‌رۆك هۆزانه‌ی عه‌ره‌بی سوننه كرد: "بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش ھەماھەنگیی لەگەڵ هێزه‌كانی پێشمەرگەدا بكه‌ن".
سه‌لیم جبووری گوتیشی: "پێویستە پارێزگاری لەیەکپارچەیی خاکی عێراق بکەن و دژی دابەشکردنی وڵاتەکەیان بن".
لای خۆیانه‌وه‌ش سەرۆک ھۆزەکانی عه‌ره‌بی سوننه‌ی دووزرخوماتوو داوایان کرد: "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌رامبه‌ر پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی كه دژی سوننه ده‌یان كات، بێ دەنگ نەبێت".