به‌غدا ده‌ست به‌سه‌ر 40 ته‌ن چه‌كی سووننه‌كاندا ده‌گرێت
داوای ڕوونکردنەوە لەوەزارەتی ناوخۆ كراوه

K24 - به‌غدا:
حکوومەتی عێراق لەڕێگای ھێزێکی تایبەتەوە لەفڕۆکەخانەی بەغدا, دەستی بەسەر زیاتر لە ٤٠ تەن چەکی سوننەکاندا گرتووە.
به گوێره‌ی زانیارییەکانی کوردستان ٢٤, ئەو چەکانە لەلایەن سعوودیه‌وە بۆ سوننەکان نێردراوه, بەڵام شیعەکان دەستيیان بەسەرداگرتووەو تا ئێستا ئامادەنین ئەو چەکانە ڕادەستی سوننەکان بکەن.
پەرلەمانتارێکی سوننەیش ئەو زانیاريیانەى پشتڕاست كرده‌وه و گوتی: "داوای ڕوونکردنەوەمان لەوەزارەتی ناوخۆ کردووە".