يانى كۆنسێرتی موزیك له ههڕهمهكانی میسر سازدهكات
دوای 25 ساڵ بڕیاری خۆیدا

K24 – ههولێر:
دوای بیست و پێنج ساڵ بیركردنەوە و چاوەڕوانی لە ئەنجامدانی كۆنسێرتێك, ھونەرمەندی جیھانی و بەڕەگەز یۆنانی - یانی، خەونی خۆی و ھەوادارانی لە ئەھرەمەكان بەدی ھێنا.
بۆ ئەنجامدانی كۆنسێرتێكی موزیكی سەردانی ھەڕەمە گەورەكەی جیزەی كرد لە میسڕ.
یانی ھونەرمەند كە زیاتر بە پیانۆژەن ناسراوە، دڵی خۆشە بەوەی كە داخوازی ھەوادارەكانی بەجێگەیاندووە و لەگەڵ ھاووڵاتییە میسڕییەكان كاتێكی خۆشیان بەسەر بردووە.
لەپاكێجكدا زیاتر بە ھونەرە سیحراووییەكەی یانی و كولتووری گەلان لە ھونەر و موزیك ئاشنا دەبین.