بەیان سامی: كۆنگرێسی ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی پێشمەرگە

كۆنگرێسی ئەمریكا رۆڵی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e62cfd4d-9553-46f2-b092-bbc5fad9335b/bayan%20sami.ism/manifest

k24 - ھەولێر:

نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ئەمریكا، بەیان سامی عەبدولرەحمان رایگەیاند: "لە كۆنگرێسی ئەمریكا باس لە ئازایەتی و سەركەوتنەكانی ھێزەی پێشمەرگە كرا و لە لایەن چەند كۆنگرێسمانێكەوە جەخت لە ھاوكاریكردنی پێشمەرگە كرایەوە".

بەیان سامی گوتی: "داوامان لە كۆنگرێس و حكوومەتی ئەمریكا كرد ھاوكاری پێشمەرگە بكەن و بارودۆخی ھەرێمی كوردستانمان بۆ وەسفكردن، ھەروەھا باسمان لەوەش كرد، وەزارەتی پێشمەرگە بارگرانێكی زۆری لەسەرە و گرفتی دانینكردنی چەق و تەقەمەنی بۆ بەرەكانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعشی ھەیە".

ئەوەشی خستەڕوو: "چەند كۆنگرێسمانێكی ئەمریكا جەختیان لەوەكردەوە، بەردەوام دەبن لە ھاوكاریكردنی پشمەرگە و رۆڵی پێشمەرگەیان بەرزنرخاند".

داڕشتنەوە: لەیلا قادری