بارزانیی و نوێنەری ئۆباما لە كۆبوونەوەدان

"باس لە شەڕی داعش دەكەن"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/68afca32-9a66-43d4-a35b-eadac2dfc9e4/kak%20masoud.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستیپێكرد.

لە چوارچێوەی كۆبوونەوە و دیدارەكانی لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی سیاسەتی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لە میونشن لە ئەڵمانیا، كەمێك پێش ئێستا مەسعوود بارزانیی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و برێت مەكگۆرك، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا كۆبوونەوە.

پەیامنێری (كوردستان24) لە میونشن رایگەیاند: "تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكەی بارزانیی و مەكگۆرك، باسكردنی شەڕی داعش و ستراتیجیی ھاوپەیمانێتی بۆ رووبەڕووبونەوەی رێكخراوی داعش لە عێراق و جیھان بە گشتیی".

مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی ئاسایش لە میونخ، جگە لە بەشداربوونی لە پانێڵی تایبەت و قسەكردنی لە بارەی رەوشی ھەرێمی كوردستان و بارودۆخی ناچەكە دیداری تایبەتی لەگەڵ چەندین سەرۆك سیاسەتمەداری جیھانی ئەنجامداوە.

لە زۆربەی كۆبوونەوە و دیدارەكانیدا سەرۆكی ھەرێمی كوردستان شەڕی داعش و مەترسیییەكانی لە ناوچەكەی رونكردوەتەوە، ھەروەھا داوای ھاوكاری بۆ ھێزی پێشمەرگە و ئاوارەكان كردووە.

ئا: ھەڤاڵ مەلا