نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ ئه‌مریكا: داوامان له‌ واشینتۆن كردووه‌ یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌ بدات

"ئێمە پێویستمان بە ھاوکاری ئەمریکایە بۆ باشکردنی رەوشی پێشمەرگە و دابینکردنی یارمەتی بۆ ئاوارەکان"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c6ae4fbf-3fbd-434c-8f28-4d6cf21974f6/Kurd%20la%20Amrika.ism/manifest

K24 – واشینتۆن:

بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری  حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا رایگه‌یاند، داوامان له‌ بەرپرسانی ئه‌مریكا كردووه‌، هاوکاری دارایی هەرێمی کوردستان بکەن.

به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە واشینتۆن گوتی: "پێشمەرگەکانمان کە ئێستا لەبەرەی جەنگن و گیانی خۆیان دەکەنە قوربانی لەپێناو ئازادی ئێمە، گرینگە ئەوە بزانن ھاوڕێی زۆریان لە کۆنگرێسی ئەمریکا هەیە".

لەبارەی قەیرانی دارایی لە کوردستان، بەیان سامی عەبدولڕەحمان گوتی: "دەبێ بەزووترین کات پێداویستییه‌كانی وەکو مووچە و چەک وتەقەمەنی بەدەست پێشمەرگە بگات، ئێمەش وەکو حکوومەت پلانی چاکسازیمان راگەیاندووە، داوامان لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا کردووە بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی چاكسازی یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن".

نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئەو قەیرانەی رووبەڕووی کوردستان بووەتەوە زۆر جددییه‌، ئەمەش ئەو پەیامەیە کە ئێمە گەیاندوومانەتە واشینتۆن و رامانگەیاندووە، ئێمە ھاوپەیمانتانین و ئێمە لەسەر زەوی شەڕی داعش دەکەین و ئێستاش ئێمە پێویستمان بە ھاوکاری ئەمریکایە بۆ باشکردنی رەوشی پێشمەرگە و دابینکردنی یارمەتی بۆ ئاوارەکان".