پەرلەمانتارێکی هەدەپە: توركیا چه‌كی كیمیاوی له باكووری كوردستان به‌كاردێنێ
داوا له دامه‌زراو و رێكخراوه نێوده‌وله‌تییه‌كان ده‌كرێت لێكۆلینه‌وه بكه‌ن
K24- ئه‌نقه‌ره:
په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، فه‌یسه‌ل ساری یه‌ڵدز رایگەیاند، توركیا چه‌كی كیمیاوی له باكووری كوردستان به‌كاردێنێ.
په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، فه‌یسه‌ل ساری یه‌ڵدز، راشیگەیاند کە: نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌سته‌ی وه‌زیرانی یه‌كیتیی ئه‌وروپا و دادگای تاوانه‌كانی ئه‌وروپا كردووە و تێیدا داوای لێکردوون لێكۆڵینه‌وه له دۆخی ناوچه‌ی جزیره‌ی باكووری كوردستان بكرێت.
فه‌یسه‌ل ساری یه‌ڵدز ئاشکرای کرد کە له نامه‌كه‌یدا داوای له دامه‌زراوە و رێكخراوه جیهانییه‌كان كردووه، بەر له‌وه‌ی "به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كانی هێزه‌كانی توركیا بسردڕێنه‌وه"، تیمه‌كانیان بۆ لێكولینه‌وه ره‌وانه بكه‌ن له پێناو پاراستنی مافی ژیان و ته‌ندروستیی و په‌روه‌رده و گه‌شتوگوزاریی ناوچه‌كه.
پەرلەمانتارەکەی (هەدەپە) له نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هێزه‌كانی توركیا "چه‌ندین جۆره چه‌كی جیاوازیان له ئۆپه‌راسێونه‌كاندا به‌كارهێناوه و نیشانه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاویش لە باکووری کوردستان هه‌یه".
بەپێی ناوەندەکانی راگەیاندن لە 64 رۆژه‌ی رابردووی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان هیزه ئەمنییەکانی توركیا و لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە جزیره‌ی باكووری كوردستان 209 كه‌س بوونه‌ته قوربانیی و تا ئێستا تەنیا ناسنامه‌ی 80 له‌و قوربانیانه ئاشکرا کراوە.
ئاماده‌كردنی: نه‌وزاد محه‌ممه‌د