جۆن كیرى: رێككه‌وتووین له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ڕ له سووریا بوه‌ستێت
"بڕیارى وه‌ستاندنى شه‌ڕ به‌سه‌ر داعش و گرووپه‌كانى دیكه‌ى توندڕه‌و جێبه‌جێ ناكرێت"
K24 – هه‌ولێر:
گرووپى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پشتیوانیكردنى سووریا كه له شارى میونیخ له ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه, پلانێكى كاریان په‌سه‌ندكرد ئامانج لێى وه‌ستاندنى شه‌ڕه له سووریا و خێراكردنى گه‌یاندنى هاریكارییه مرۆییه‌كانه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى گه‌مارۆدراون.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى گرووپى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پشتیوانیكردنى سووریا له ميونیخ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا و نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا, جۆن كیرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گوتى: "رێككه‌وتن كراوه له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا, پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان له هه‌موو سووریادا بوه‌ستێندرێن", به‌ڵام ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه: "له به دیهێنانى ئاگر به‌ست زلهێزه‌كان دڵنیانین".
جۆن كیرى زیاتر گوتى: "رێككه‌وتووین له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ڕ و كوشتارهكان له هه‌موو سووریادا بوه‌ستێندرێن, چوارچێوه‌ى یارمه‌تییه مرۆییه‌كانیش فراوانتر ده‌كرێت, دانووستانه‌كانى سووریاش له نزیكترن كاتدا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه".
كیرى گوتیشى: "پێویستمان به‌وه هه‌یه له رۆژانى داهاتوودا كرداره‌كان له‌سه‌ر زه‌وى و گۆڕه‌پان ببینین", ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: "بێ گواستنه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى سیاسى ئه‌سته‌مه ئاشتى بێته‌دى".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا روونیشیكرده‌وه: "بڕیارى وه‌ستاندنى شه‌ڕ به‌سه‌ر داعش و گرووپه‌كانى دیكه‌ى توندڕه‌و جێبه‌جێ ناكرێت".
لاى خۆیه‌وه سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا گوتى: "وه‌ستاندنى پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان, داعش و به‌ره‌ى نووسره و گرووپه‌كانى دیكه‌ى تیرۆریستى ناگرێته‌وه".
سێرگى لاڤرۆڤ زیاتر گوتى: "وه‌ستاندنى شه‌ڕ له سووریا كارێكى زه‌حمه‌ته, گرووپى نێوده‌وڵه‌تیش رازى بوونه له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا هۆكار و ئامرازێك بۆ وه‌ستاندنى شه‌ڕ بدۆزنه‌وه".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه فیلیپ هامۆند وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا گوتى: "وه‌ستاندنى شه‌ڕ له سووریا سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌گه‌ر رووسیا بۆردومانه ئاسمانییه‌كانى بۆ پشتیوانیكردنى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د دژى ئۆپۆزیسیۆن نه‌وه‌ستێنێت".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا فیلیپ هامۆند زیاتر گوتى: "ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌نگاوێكى گرینگ ده‌بێت به‌ره‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى كوشتن و نه‌هامه‌تییه‌كان له سووریا, ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌ش له ره‌فتاره‌كانى رژێمى سووریا و پشتیوانیكارانى روونه‌دات, ئه‌و رێككه‌وتنه سه‌ركه‌وتوو نابێت".
هامۆند روونیكرده‌وه: "رووسیا ده‌ڵێت هێرشده‌كاته سه‌ر گرووپه تیرۆریستییه‌كان, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و گرووپانه‌ش ده‌كاته ئامانج كه توندڕهونین و هاووڵاتیانیش بۆردومان ده‌كات, ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه سه‌ركه‌وتوو بێت, ده‌بێت ئه‌و بۆرودمانانه بوه‌ستێندرێن, شه‌ڕ ناوه‌ستێت ئه‌گه‌ر بۆردومانكردنى ئۆپۆزیسیۆنى میانه‌ڕه‌و به‌رده‌وامبێت".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ش, ئۆپۆزیسیۆنى سووریا له‌سه‌ر زارى گوته‌بێژى ده‌سته‌ى باڵاى دانووستان پێشوازى له هه‌وڵه‌كانى گرووپى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پشتیوانیكردنى سووریا كرد و گوتى: "پێویسته كرداره‌كان له‌سه‌ر زه‌وى ببینرێن".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز+سكاى نیوز
و: موحسین حوسێن