توركیا: به هاوتاكردنمان له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده تووشی شۆك بووین
داودئۆغلوو: پێویسته ئه‌مه‌ریكا یان ئێمه یان په‌یه‌ده هه‌ڵبژێرێت.
K24 - هه‌ولێر:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند، تووشی سەرسووڕمان بووه کاتێك به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، به یه‌ك چاو سه‌یری په‌یه‌ده و توركیایان كردووه.
تانژۆ بیلگیج، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا, لە وەڵامی جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا, کە داوای کردبوو تورکیا و یەپەگە ھێرشەکانیان راگرن، ئاشکرایکرد، یەپەگە لقێکی پەکەکەیە و لە قەندیلەوە بەرێوەدەبردرێت، ئێمەش سیاسەتی خۆمان لە ئاستی باڵادا گەیاندووه‌تە ئەمریکا.
پێشتریش به‌رپرسانی توركیا داوایان له واشنتۆن كردبوو، له‌نێوان ئه‌وان و په‌یه‌ده‌دا، یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.