"به‌ره‌ى توركمانى پشتيوانى له حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات"
"لیژنه‌ی ئه‌منی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی به كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و سوننه و شیعه‌شی تێدایه"
K24 – كه‌ركووك:
بەرپرسێکی باڵای تورکمان داوادەکات حەشدی شەعبی له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووكدا به‌شدار بێت.
ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی به كوردستان24 راگه‌یاند: "ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كان شوێن په‌نجه‌یان له به‌رگریكردن له كه‌ركووك دیاربێت".
ئه‌رشه‌د ساڵحی گوتی: "ئێمه حه‌شدی شه‌عبیمان هه‌یه له توركمانه‌كان، كوردیش پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه، بۆیه پێویستمان به ژوورێكی هاوبه‌شه، له‌به‌ر ئه‌وه داواده‌كه‌ین حه‌شدی شه‌عبی له كۆبوونه‌وه ئه‌منییه‌كان به‌شداربێت".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ش رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ كوردستان24 گوتی: "ههموونهتهوهكان به كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و سوننه و شیعه‌ش، له لیژنه‌ی ئه‌منیدا بوونیان هه‌یه".
رێبوار تاڵه‌بانی زیاتر گوتی: "ئه‌و پێكهاتانه به‌یه‌كه‌وه پلان داده‌نێن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌ره‌و شوێنێك بڕۆن".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك: "هه‌رچه‌نده حه‌شدی شه‌عبی به فه‌رمی له كه‌ركووك نه‌ناسێندراوه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ژموونیان له باشووری كه‌ركووك زۆره و نزیكه‌ی 7 هه‌زار چه‌كداریان له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه".
ئا: م.ح