سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل خرایه زیندان
"به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی بووه"

K24 ـ هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل ئه‌یهود ئۆڵمه‌رت بۆ سزادانی به 19 مانگ ره‌وانه‌ی بهندیخانهكرا.
ئه‌یهود ئۆڵمه‌رت ته‌مه‌ن 70 ساڵ، له نێوان ساڵانی 2006 و 2009 سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بووه.
له ساڵانی 1993 و 2003 كاتێك ئۆڵمه‌رت سه‌رۆكی شاره‌وانی قودس بووه، به تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل دادگایی كراوه و بڕیاری به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی 18 مانگ له دژی ده‌رچووه.
هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل، به تۆمه‌تی كۆسپ خستنه‌به‌رده‌م دادگا، بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ بڕیاری سزادانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كانی دادگا له دژی، ئۆڵمه‌رت گوتی: "له ناخی دڵه‌وه رازیم به‌و بڕیاره و كه‌س له یاسا به‌رزتر نیيه و هه‌موو تۆمه‌تێكی گه‌نده‌ڵیش ره‌تده‌كه‌مه‌وه".
دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر سه‌رۆك وه‌زیران بووه، ئۆڵمه‌رت به پاسه‌وانیكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌كانی ناوخۆ گه‌یه‌ندرایه به‌ندیخانه بۆ به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی سزاكه‌ی.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئا: نیزام فه‌یسه‌ڵ
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)