به‌ڤيديۆ.. نووسينى ئه‌م وشه‌يه گوگڵ وێران ده‌كات
چه‌ندين نهێنى ديكه‌ى هه‌يه
K24- هه‌ولێر
گوگڵ، لە ٤ی ئەیلوولی 1998دامەزراوە لەلایەن سێرجی برین و لاری پەیج کە هەردووکیان قوتابی بوون لە زانکۆی ستانفۆرد.
په‌ڕه‌ى گوگڵ، يەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی وێب، کە بەرھەمھێنەری گەورەترین و بەناوبانگترین گەڕانچییەکانی ئینتەرنێت لە جیھاندا هه‌ژمارده‌كرێت.
وه‌ك ده‌زانين رۆژانه مرۆڤ بۆ گه‌ڕان به‌دواى زانست و زانيارى پێويستيان پێ ده‌بێت و به ئاسانترين شێوه هه‌رچى زانيارى هه‌يه ده‌خاته به‌رده‌ستت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا جێگه‌ى سه‌رنجه، چه‌ند نهێنييه‌كى تايبه‌ت به‌خۆى هه‌يه له‌وانه، بوونى چه‌ند وشيه‌كه ئه‌گه‌ر بێت و له‌ناو گوگڵ بينووسى، چه‌ند گۆڕانكارييه‌كى جياجياى تێيدا رووده‌دات:
وشه‌كانيش ئه‌مانه‌ن:
- سه‌ره‌تا له گوگڵ به‌شى image هه‌ڵبژێره دواتر وشه‌ى atari breakout بنووسه، راسته‌وخۆ گوگڵ ده‌تباته نێو جۆره يارييه‌ك.
- به‌نووسينى وشه‌ى askew په‌ڕه‌ى گوگوڵ تۆزێك لار ده‌بێته‌وه.
- به‌نووسينى وشه‌ى do a barrel roll په‌ڕه‌ى گوڵ به ئاراسته‌ى 360 پله به‌ده‌ورى خۆي‌دا ده‌سوڕێته‌وه.
- هه‌روه‌ها نووسينى zerg rush چه‌ند ئه‌ڵقه به‌ندێك له‌سه‌ره‌وه‌ى په‌ڕه‌ى گوگوڵ به‌ديار ده‌كه‌وێت ورده ورده، نووسينه‌كانى گوگڵ ره‌ش ده‌كاته‌وه تا ئه‌و كاته‌ى په‌ڕه‌ى گوگڵ هيچى تێدا نامێنێ.