به‌ڤيديۆ.. بۆ يه‌كه‌مجار ناوه‌وه‌ى حوجره‌ى پێغه‌مبه‌ر ببينه
ميحرابهكهى خاتوو فاتيمهش نيشانده‌دات
K24- هه‌ولێر
ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى گشتى كاروبارى مزگه‌وتى حه‌رام و مزگه‌وتى نه‌به‌وى، له عه‌ره‌بستانى سعوودييه، بۆيه‌كه‌مجار ناوه‌وه‌ى حوجره‌ى پيغهمبهر(د.خ) ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ 17ى شوبات/فبرايهرى 2016 ماڵپه‌ڕى (سى ئێن ئێن) پارچه ڤيديۆييه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێيدا به‌بۆنه‌ى ڤيستڤاڵى جهنادرييه كه ڤيستڤاڵێكى كه‌لتورى و رۆشنبيرى ساڵانه‌يه، تيێدا يه‌كێك له كارمه‌نده‌كانى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و ده‌سته‌يه، ناوه‌وه‌ى حوجره‌ى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بۆ ئاماده‌بوونى ئه‌و ڤيستڤاڵه ده‌خاته‌ڕوو، كه پيكهاتووه لە میحرابەکەى خاتوو فاتیمەى کچى پێغەمبەر و و ئەو دیوارەى کە عومەرى کوڕى عەبدولعەزیز دروستى کردووە بە دەورى قەبرەکانى پێغەمبەر و ئەبوبەکرى سدیق و عومەرى کوڕى خەتاب.