به‌رپرسێكی ئه‌مریكا: 26 هه‌زار چه‌كداری داعش كوژراون
"له ساڵی 2014 وه له عێراق و سووریا كوژراون"
K24 ـ هه‌ولێر
به‌رپرسێكی ئه‌مریكيی رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی چه‌كدارانی داعش له لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا به 26 هه‌زار چه‌كدار ده‌خه‌مڵێنرێت.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه كه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت ده‌ڵێ: "به‌هۆی بۆردومانه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی، نزیكه‌ی 26 بۆ 27 هه‌زار چه‌كداری داعش له سووریا و عێراق كوژراون".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن)، به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بۆردومانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر داعش له ساڵی 2014 بووه تاكوو ئێستا، كوژرانی ئه‌و ژماره‌یه له چه‌كدارانی داعش كه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش ته‌نیا خه‌مڵاندنه و ئاماری فه‌رمیی نییه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له كۆتایی ساڵی رابردوو به‌رپرسانی ئه‌مریكا، ژماره‌ی كوژراوانی داعشیان به 20 هه‌زار شه‌ڕكه‌ر خه‌مڵاندبوو.
پێشتریش فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مریكا، لوید ئۆستن له مانگی مارس/ئاداری 2015 ژماره‌ی كوژراوانی داعشی به 8500 چه‌كدار خه‌مڵاندبوو.
ئا: ن. ف.