به‌رپرسێكى يه‌كگرتوو بۆ حكومه‌تى هه‌رێم: ئاگاتان له ياريه‌كه بێت
سەرۆك وەزیرانی عێراق له‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماده‌یی حكومه‌تی عێراقی بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی
K24- هەولێر:
سەرۆك وەزیرانی عێراق له‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماده‌یی حكومه‌تی عێراقی بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی هه‌رێمیش ئاماده‌یی خۆیی بۆ قبووڵكردنی پێشنیازه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌ربڕی و هاوكات هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و پرسه، بەرپرسێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێی وایە، پێشنیازەكه‌ی عەبادی تەنیا مانۆڕێكی سیاسیە، هەق وایە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئاگایان لەو یارییە ترسناكە بێت.
دوایین سەردانی بەرپرسانی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە سیاسی وئابوورییەكانی نێوانیان، نەیتوانی ئاوێك بە ئاگری ناكۆكییەكانیاندا بكات، سەرۆكى حكومه‌تى عێراق بە پێشنیازێكی بەردەم تەلەفزيۆن وەڵامی توندی بەرپرسانی حكوومەتی هه‌رێمى بەدوای خۆیدا هێنا.
عەبادی ئامادەیی حكوومەتەكەی بۆناردنی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هه‌رێم دەربڕی بەومەرجەی دۆسیەی نەوتی رادەست بكرێت، بەرپرسانی باڵای هه‌رێميش نەیانهێشت پێشنیازە گەرمەكەی ساردبێتەوە راستەوخۆ وەڵامیان دایەوە و وتیان؛ ئەوە نەوت بفەرموون ئێوەش مووچەى مليۆنێك و چوارسه‌د هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و پێشمه‌رگه و هه‌روه‌ها بودجەمان بۆبنێرن.
بەرپرسێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێی وایە، كە ئەو پێشنیازەی عەبادی تەنیا مانۆڕێكی سیاسیيە، ده‌ڵێت: هەق وایە بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان ئاگایان لەو یارییە ترسناكە بێت و هەوڵبدەن بەهانە بۆ عەبادی نەهێڵنەوەو نیازپاكی خۆیان نیشان بدەن.
هاووڵاتيانى هه‌رێم ماوەی دووساڵە بەهۆی بڕینی مووچە و بودجەوە باجی گەورەیان داوە و ئەو دۆخەش خەریكە بڕستیان لێ دەبڕێت پیان وایە كە وەك هەمیشە حكوومەتی ناوەندی تەنیا یاری بەژیانی كورد دەكات و هیچ كات نایانەوێ هه‌رێم وخەڵكەكەی بگەنە مەقسەدی خۆیان.
لەدوای بڕینی بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی پێشووی عێراقەوە پەیوەندییە سیاسی وئابوورییەكانی نێوان بەغداد وهەولێر پچڕا و لەو رۆژەوە دووراو دوور بەرپرسانی هەردوولا خەریكی تۆمەتباركردنی یەكترین.