ئایا حكوومه‌تی هه‌رێم ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه؟
ئه‌و رێوشوێنه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانه
K24 – هه‌ولێر:
لە چوارچێوەی هه‌وڵه‌كانیدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێی ئه‌وه ده‌كات، ژماره‌ی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان كه‌مبكاته‌وه.
دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24 راگه‌یاند: "له بڕیاره‌كانی چاكسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گفتوگۆ و راوێژكردن به خه‌ڵكی شاره‌زا، بیروڕا ئه‌وه‌بووه كه پێداچوونه‌وه به په‌یكه‌ر و پێكهاته‌ی حكوومه‌تدا بكرێته‌وه".
دڵشاد شه‌هاب، ئه‌وه‌شی گوت: "له كاتی ئێستا و به‌لایه‌نی كه‌م، هه‌ندێك فه‌رمانگه هه‌ن كه حكوومه‌ت ده‌توانێت تێكه‌ڵیان بكات، یاخود هه‌ڵیانبوه‌شێنێته‌وه".
گوتیشی: "ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه به پێكهاته‌ی حكوومه‌ت به راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بێت، ئامانجیش لێی، كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانه".
ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "مه‌رجی سه‌ره‌كیش له‌و پێداچوونه‌وه‌یه به پێكهاته‌ی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه، نابێت كاریگه‌ریی به‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی هاووڵاتیانه‌وه هه‌بێت".
روونیشیكرده‌وه: "كۆبوونه‌وه یه‌ك به یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێت، هیچ دوودڵییه‌كیش نییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان، به‌ڵام هه‌ر به‌و مه‌رجه‌ی كه كاریگه‌ریی نه‌كاته سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی هاووڵاتیانه‌وه".
داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح