دێیڤید كامیرۆن: ھیواخوازین لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا بمێنینه‌وه‌

خوازیاری رێككەوتن بوو لەسەر 4 بابەتی سەرەكی

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3d4246df-f67e-4995-861f-fef10542be8d/Europe%20Council%20UK%20Cameron.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

دێیڤید كامیرۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، بە مەبەستی ئەنجامدانی دوایین كۆبوونەوە لەسەر چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌ی لە یەكێتی ئەوروپا، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەن و سەرۆكی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا كۆبووەوە، كامیرۆن دووپاتی كردووەتەوە، كە ھیواخوازە لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا بگەنە رێككەوتن.

مارتن شوڵز، سەرۆكی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپارایگەیاند، ئه‌وان دۆخه‌كه‌یان بە شێوازی جیاجیا لەبەرچاو گرتووە.

هه‌روه‌ها گوتی: "دەسپێكێكی باش بوو لە رێككەوتنەكەماندا 2 پرسی ناوخۆی یه‌كێتی ئەوروپامان گەنگەشە كردووە، كە جووڵە و ھاتووچۆی ئازاده‌، ئێستا چاوەڕوانی ئه‌نجامی ریفراندۆم دەبین، تابزانین ئایا یاسا و رێساكانیان ھاوتای یاساكانی یەكێتی ئەوروپان؟ یەكێتی ئەوروپا خوازیارە شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا ببێتە ئەندامێكی كارا، بەڵام ئێستا ئەمە لە دەستی ھاووڵاتییانی بەریتانیایە."

دێڤید كامیرۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئاماژه‌ی به‌ باوه‌ڕی خۆی به‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و له‌جیاتی برۆكسل، به‌ریتانیای خۆشده‌وێت. 

هه‌روه‌ها گوتی: "كاری من وەك سەرۆك وەزیران ئەوە دەخوازێت، كە ھەموو ھێزی خۆم بخەمەگەڕ بۆ بەرژەوەندی بەریتانیا، ئەوەی پەیوەندی بە یەكێتی ئەوروپایە، بێگومان من زۆر سەرسەختانە ھەڵسەنگاندن بۆ بابەتەكان دەكەم، تا دڵنیابم سوودی بۆ ئێمە تێدایە، لەھەمان كاتدا، نابێت ئەوەشمان لە یاد بچێت ئەم دامەزراوەیە چۆن دروست بووە، 70 ساڵ ئەووڵاتانە لە جەنگدا بوونە".

كامیرۆن لە وتووێژەكانی لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی یەكێتی ئەوروپا، خوازیاری رێككەوتن بوو لەسەر 4  بابەتی سەرەكی، ئه‌وانیش، بابەتی پەناخوازان، ناوچەی بازرگانی لەندەن، سیاسەتی ھاوبەش ودەسەڵاتی زیاتر بۆ پەرلەمانی نیشتیمانی، بەڵام یەكێتی ئەوروپا لەبەرامبەر لەبەرچاوگرتنیان، مەرجی خۆی بە بەریتانیا راگەیاندووە، لە نێوانیان ھاریكاری زیاترە بۆ ھاووڵاتیانی ناوچەی ئەوروپی كە لەو وڵاتە كار دەكەن، لە یەكەم كاردانەوەی دوای رێككەوتنەكە، كامیرۆن ئەوەی دووپات كردەوە كە ھەموو ھەوڵەكانی لە پێناو بەرژەوەندی بەریتانیایە.

پارتەكانی بەریتانیا كۆدەنگ نین لەسەر پرسی ئەندامبوونیان لە یەكێتی ئەوروپا، پارتی پارێزگارانیش لە ھەوڵی بەردەوامدایە، بۆ كۆكردنەوەی دەنگی پێویست لە ریفراندۆم و بابەتی پەناخوازان، دەیەوێت لەگەڵ پارتی كرێكاران ھاودەنگ بێت و وتووێژیش لەگەڵ پارتی نیشتیمانی سكۆتلاندی و لیبرالی بەریتانیا ئەنجام بدات.

كامیرۆن لەم ھەوڵانەی ئامانجێكی دیكه‌شی ھەیە و خوازیارە بە ئەندامبوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا، رێگری لە ھەوڵێكی دیكه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی سكۆتلەندا بكات و بەریتانیا بە بەھێزی بھێڵێتەوە.

 

سەرچاوە: AFP

داڕشتنی: شنۆ محەممەد