عه‌بادی: به یه‌ك مه‌رج پابه‌ندی ناردنی بودجه ده‌بین
هه‌موو هێزه‌كان له ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ به‌شداری ده‌كه‌ن

K24 - به‌غدا:
حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەسەر قەیرانی دارایی لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە میوانداری كرا.
عەبادی، لە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا گوتی: "بۆ ئازادكردنی موسڵ ھەماھەنگی تەواومان لەگەڵ پێشمەرگە كردووە".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكراشی كرد، ھەموو دیدارەكانی لەگەڵ بارزانی لەبارەی ھەماھەنگی سەربازیی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق بووە و گوتیشی: "ھەموو ھێزەكان لە ھەڵمەتی ئازادكردنی موسڵدا بەشدار دەبن".
ھەروەھا سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند ھەماھەنگییە سەربازییەكانی نێوان بەغداو ھەولێر بەردەوامن و پێشمەرگەش بەشێكە لە سیستەمی بەرگری عێراق.
عەبادی دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌وان پابەند دەبن بە ناردنی بودجەو مووچەی پێشمەرگە بە مەرجێك ھەرێمی كوردستان رێژەی دیاریكراو لە نەوت، لە رێگای عێراقەوە بنێردرێتە دەرەوە.
له باره‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، عه‌بادی گوتی: "نرخی نه‌وت ئێستا گه‌یشتۆتی سێیه‌كی ئه‌و نرخه‌ی كه له‌ساڵی دووهه‌زار و سێزده‌دا هه‌بوو، كه‌ئه‌مه‌ش دابه‌زینێكی زۆره, به‌ڵام چاره‌سه‌ریمان بۆ ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه، به‌ڵام چاره‌سه‌ریه‌كان پێویستیان به هاوكاری و به‌رده‌وامیدان به پرۆژه‌ی چاكسازی هه‌یه. چاكسازیه سه‌ره‌كیه‌كانیش بریتین له كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌فه‌قات و، كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن ته‌نها به نه‌وت".
ئه‌م قسانه‌ی عه‌بادی له كاتێكدایه، پێشتر هۆشیار زێباری، وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاندبوو، پێشبینی ده‌كرێت، عێراق له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ به‌دواوه نه‌توانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی دابین بكات.