كشتوكاڵی داقووق له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌خۆشییه‌كی نوێی كشتوكاڵیدایه
هێشتا به‌رهه‌می 2 ساڵی پێشوویان وه‌رنه‌گرتووه
K24 - داقووق:
جۆرە نەخۆشییەک ھەزاران دۆنم زەوی کشتووکاڵی لە سنووری داقووق و خوورماتوو گەرمیان رووبەڕووی لەناوچوون دەکاتەوە.
جووتیارانی سنوورەکەش لەگەڵ ئەوەی كە ھێشتا بەری رەنجی ٢ ساڵی رابردوویان لای حکوومەتە، رایده‌گه‌یه‌نن، ئەگەر حکوومەت چارەسەری گرفتەکانییان نەکات ئیتر ناتوانن جووتیاریی بكەن، بەرێوەبەری کشتووکاڵی کەرکووکیش بەڵێنی چارەسەریان دەداتێ و تیمێکی پسپۆریش بۆ بەدواداچوونی کێشەكانیان پێکدەھێنێت.
