هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم له باره‌ی ته‌قاندنی بۆڕی نه‌وتیی كوردستان
جگه له پارتی چوار حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی دیكه كوردستانیش نیگه‌رانن
K24 - هه‌ولێر:
هەریەك لە یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵ, هەڵوێستی خۆیان دژی تەقاندنەوەی بۆڕییە نەوتیيەکەی باشووری کوردستان بۆ توركیا لەلایەن پەکەکەوە راگەیاند.
یەکێتی دەڵێت پەکەکە کارێکی هەڵە دەکات و دەبێت دەست لەو کارەی هەڵبگرێـت، یەکگرتووش دەڵێت ئەگەر بە گفتوگۆ دەستیان لەو کارە هەڵنەگرت ئەوا دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆی لێ ئاگاداربکرێتەوە گۆرانیش لە پەکەکە دەپرسێت ئەی بۆچی بۆری گازی ئێران - تورکیا ناتەقێننەوە؟