رێباز بێركۆتی: په‌كه‌كه هه‌ندێك كار ده‌كات له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌ترن
كاره‌كانی په‌كه‌كه دژی ئیراده‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌موو حزبه‌كانی باشووری كوردستان، هاوكاری په‌كه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام ئه‌وان ره‌چاوی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن.
رێباز بێركۆتی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (باسی رۆژ)ی كوردستان 24، گوتی: "كاره‌كانی په‌كه‌كه و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه، ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی كاروباری هه‌رێمی كوردستان".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وان له بناری قه‌ندیل داوای هه‌ندێك شت ده‌كه‌ن له قه‌باره‌ی خۆیان گه‌وره تره".
بێركۆتی ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی مام جه‌لال كرد له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و رایگه‌یاند، مام جه‌لال هه‌وڵی زۆردا بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ر بگرێت و هه‌موو حزبه‌كانی باشووری كوردستانیش هاوكاری په‌كه‌كه‌یان كردووه.