عارف روشدی: كاره‌كانی په‌كه‌كه له خزمه‌تی كورددا نییه
ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕیش هه‌بێت په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه نییه

K24 - هه‌ولێر:
راوێژكارێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رسوڕمانی خۆی له كاره‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) رایگه‌یاند و گوتی: "له ساڵه‌كانی 1992 و 200یش كه په‌كه‌كه په‌لاماری كوردستانیدا په‌یوه‌ندی به نه‌وته‌وه نه‌بوو".
عارف روشدی، راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه گوتی: "كاره‌كانی په‌كه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه له هیچ یه‌كێك له پارچه‌كانی كوردستان".
عارف روشدی له پاره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا گوتی: "ئێمه له به‌غدا یاخی نه‌بووینه، به‌ڵكو به‌غدا یاخی بووه و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه مێژوو ده‌رده‌كه‌وێت كامه لایه‌نه كێشه دروست ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان له باشترین حاڵه‌تدا ته‌نها 12%ی بودجه‌ی وه‌رگرتووه".
له باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی په‌كه‌كه‌وه گوتیشی: "ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕی له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بێت په‌یوه‌ندی به حزبه‌كانی باشووره‌وه هه‌یه نه‌ك په‌كه‌كه".