ئێران.. هێرشی چه‌كداری ده‌كرێته سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای پاسداران
یه‌كه‌مجاره هێرشی چه‌كداری به‌و شێوه‌یه ئه‌نجامبدرێت

K24 - هه‌ولێر:
له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تێكۆشانی عه‌ره‌بی له ئه‌هواز، هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران و به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش، زیانی مادی و گیانییان به سه‌ربازگه‌كه گه‌یاندووه.
سه‌ربازگه‌كه ده‌كه‌وێته شاری حه‌میدیه‌ی سه‌ر رێگای پارێزگا ئه‌هوازی عه‌ره‌بنشین و تێیدا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی راهێنانی سه‌ربازییان پێده‌كرێت.
باڵی چه‌كداری بزووتنه‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، توانیویانه له هێرشێكی چه‌كداری، زیانی گیانی و مادی به سه‌ربازگه‌كه بگه‌یه‌نن و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئه‌و جۆره هێرشانه له‌ناوخۆی ئێران‌دا ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، كه‌تیبه‌ی "محیه‌دین ئا ناسر" باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه و له هێرشه‌كه‌شدا، چه‌ك سووك و مامناوه‌ند به‌كارهاتووه.
دوای پێكدادانێكی سه‌ربازی، پاشه‌كشه‌یان كردووه و سوپای پاسدارانیش ناوچه‌كه‌ى گه‌مارۆداوه و بازگه و خاڵی پكشنینی له ناوچه‌كه دامه‌زراندووه.
پێشتر له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بزووتنه‌وه‌ی تێكۆشانی عه‌ره‌بی بۆ رزگاركردنی پارێزگای ئه‌هواز، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه ئه‌وان له ئه‌نجامدانی هێرشی چه‌كداری به‌رده‌وام ده‌بن "تاكو رژێمی ئێران ده‌ست له زوڵم و سته‌م له گه‌لی ئه‌هوازی هه‌ڵده‌گرێت".
تا ئێستا به‌رپرسانی سه‌ربازی ئێران و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، هیچ زانیارییه‌كییان له‌و باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه و ئاماری كوژراو و بریندارانیش له‌به‌رده‌ستدا نین.
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌ت