حكوومەت بڕیاری چۆڵكردنی خانوو و باڵەخانە بەكرێگیراوەكان دەدات
"لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ساڵانە حكوومەت نزیکەی 800 ملیۆن دینار دەداتە كرێی خانوو و باڵەخانەكان"
K24 - ھەولێر:
بە ھۆی ئە و قە یرانە داراییەیی دووساڵە بەڕۆكی حکوومە تی ھە رێمی كوردستانی گرتووە ئیداری گە رمیان بڕیاریدا سە رجە م ئە و خانوو و باڵە خانانە ی کە بە کرێ بۆ فەرمانگە حکوومیە کانی سنووری ئیدارەیی گەرمیان گیرابوون، چۆڵیان بكات.
ھەڤاڵ برایم بەرپرسی راگە یاندنی ئیدارە ی گە رمیان گوتی: دیارە بە ھۆی ئەو قەیرانە داراییەی رووی لە ھە ریمی کوردستان کردووە سەرپە رشتیاری ئیدارە یی گە رمیان، بڕیاریدا سەرجەم ئەو فەرمانگە جکوومیانەیی لە بیناو خانووی کرێدان بگەڕێنرێنەوە بۆ سەر دامودەزگا حکوومیەکان و جێگەیان بۆ بكرێتەوە، ھەفتەی رابردوو بەشێكی زۆری فە رمانگەکان گەڕاونەتەوە ناو بینا حکوومیەکان، ھەفتەی داھاتوو ئە وانەی دیكە دەگەڕێنرێنەوە بۆ بیناکانی حکوومەت.
عوسمان ئیبراھیم شارەزای ئابووریی گوتی: بە کرێگرتنی خانوو لەلایەن حکوومەت تەنھا لە گەرمیان ئەو کێشەیەیی نیە لە تەواوی کوردستاندا بوونی ھە یە، ئەوەش دەگەڕێتە وە بۆ ئەوەی كە پلانێکی باشی چاکسازیی ئابووری لە کوردستاندانیە ئەگەر حكوومەت ساڵانە بۆ چەند وەزارەتێك بینایی دروست كردبا ئیستا حکوومە ت ھیچ بینایە کی بە کرێنەدەگرت.
لە سنووری ئیدارە ی گە رمیان زیاتر لە 60 بەڕێوبەرایەتیی و 11بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ھەیە بە شێكی زۆری ئەو بەڕێوبەرا تیانە لە خانووی کرێدان ساڵانە حكوومەت نزیکە ی 800 ملیون دنیار دەداتە كرێی خانوو و باڵەخانەكان لە سنووری ئیدارەیی گەرمیان.
داڕشتنی: شنۆ محەممەد