وه‌زیری په‌روه‌رده باسی پێدانی زه‌وی به مامۆستایان ده‌كات
یه‌كێتی مامۆستایان پێشنیازی باشییان پێشكه‌ش كردووه

K24 - هه‌ولێر:
پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، به‌رواری دابه‌شكردنی نیومووچهكهی مامۆستایان دیاریده‌كرێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: "یه‌كێتی مامۆستایان پێشنیازی باشیان بۆ پێداچوونه‌وه به خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه پێشكه‌ش كردووه".
له باره‌ی پێدانی زه‌وی نیشته‌جێكردن بۆ مامۆستایانی كوردستان گوتی: "دوو رای جیاواز هه‌بوو، ئایا زه‌وییان پێبدرێت یان پرۆژه‌ی نیشته‌جێ بوون".
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌و بابه‌ته دهكۆڵدرێتهوهو به زووترین كاتیش پڕۆژه‌كه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ مانگی شوباتیش پێداچوونه‌وه به سیسته‌می مووچه‌دا ده‌كرێت و هه‌روه‌ها بەدواداچوون بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا دابه‌ش بكرێت.