ئازادكردنی موسڵ ده‌رگا به ‌رووی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی تایه‌فیدا ده‌كاته‌وه‌

سووننه‌كان رێگاناده‌ن حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له‌ ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵدا بكات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/46e08af0-815c-45d8-92e7-bab29805238f/shia%20w%20suna.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

ململانێكانی شیعە و سووننە لەسەر رزگارکردنی مووسڵ قووڵتردەبنەوە چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، ئەگەر حەشدی شەعبی بەشداری رزگارکردنی شاری مووسڵ بکات، ئەوا شەڕی مەزهەبی دروست دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆک وەزیرانی عێراق ‌حەیدەر عەبادی دەڵێت: "حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵدا بەشدار دەبێت، بەڵام سوننەکان دژی بەشداری کردنی حەشدی شەعبین".

بەرپرسێكی كوردیش دەڵێت: "کورد نایەوێت بچێتە ناو ململانێ مەزهەبییەکانەوە".

پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵ، ململانێی نێوان شیعە و سووننە زیاتر دەکات، حەیدەر عەبادی دەڵێت، حەشدی شەعبی بەشداری دەکات لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ، بەڵام سووننەکەکان دژی بەشداریکردنی حەشدی شەعبین.

پارێزگاری پێشووی مووسڵ رایدەگەیەنێت، بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە شەڕی مووسڵ بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە، تەنانەت ئەگەر عەبادی و ئەوانەی لە پشت عەبادییشن داوای بکەن

سەرکردایەتیی سیاسی کورد بڕیاریداوە لە پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵ بەشداریبكات، چونکە مانەوەی داعش لە مووسڵ زیانی زیاتر بە باشووری کوردستان دەگەیەنێت.

لە بارەی ململانێی نێوان شیعە و سووننە لەسەر مووسڵ، کورد نایەوێت بچێتە ناو ئەو ململانێیەوە.