"رزگاركردنی مووسڵ پێویستی به هه‌ماهه‌نگیی سێ لايه‌ن هه‌يه"
"بەر لە ھەموان پێویستە شه‌ره‌فی رزگاركردنی مووسڵ بە خەڵكی شاره‌كه بدرێ"
K24 – هه‌ولێر:
بەشار كیكی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، رایگەیاند، بۆ رزگاركردنی مووسڵ پێویستە حكوومه‌تی عێراق و ھەرێمی كوردستان و ھاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی هه‌ماهه‌نگیی ته‌واویان هه‌بێ.
به‌شار كیكی بۆ كورستان 24 گوتی: "هه‌روه‌ها پێویسته هاوپه‌یمانان و حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی به‌غدا هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی خۆجێی مووسڵیش هه‌بێ".
گوتیشی: "خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێی باش نییه حه‌شدی سهعبیی به‌شداری له شه‌ڕی مووسڵ بكا، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه ئەوان دژی حەشدی شەعبین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "شه‌ره‌فی رزگاركردنی مووسڵ بۆ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا به‌جێبهێڵدرێ، له دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌وباریه‌وه بڕیاری فه‌رمیی ده‌ده‌ین".
گوتیشی: "دووپاتیده‌كه‌مه‌وه، رزگاركردنی مووسڵ ته‌نها بابه‌تێكی سه‌ربازیی نییه، ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا ئێستا ته‌واو نه‌بووه".
پێشتر وەزیری بەرگری عێراق، خالید عوبێدی، لە کاتی ناردنی یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی لە لیوای 71 لە بەغدا بۆ مه‌خموور رایگەیاند: "پێشمەرگە بەشداریی لە شەڕی رزگاركردنی مووسڵ ده‌كا، هەماهەنگییەکی تەواوییان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی هەیە، بڕیاری بەشداریکردنی حەشدی شەعبیش لە شەڕی دژی داعش، لەدەستی سوپاسالاری عێراقە".
وەزیری بەرگری عێراق گوتیشی: "پێشتر سێ بەتالیۆن ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه و لە مەخموور جێگیرکراون، هه‌روه‌ها ھێزی زیاتریش ره‌وانه ده‌كرێ".
داڕشتنه‌وه‌ی: موحسین حوسێن