بێچووى مەیمون و پڵنگ بەیەكەوە دەژین
ئەو حەزە سروشتییانەی ئاژەڵان لە ناو قەفەزدا هه‌یانه، له ئاژه‌ڵه کێوییەکان جیاوازه

K24 - ھەولێر:
لە باخچەیەکی ئاژەڵانی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، بەچکەی کەنگەرو مەیمون و پڵینگ بەیەکەوە دەژین.
رەنگە لە سروشت ئەوە بەكەمی روویدابێت، كە بەچکەی کەنگەرو مەیمون و پڵینگ، ببن بە هاوڕێ و لەگەڵ یەکتر یاری بکەن، بەڵام باخچەیەکی ئاژەڵان له ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، بەچکەی ئەم سێ ئاژەڵە، کە سروشتی ژیان و هەڵسوکەوتییان لەیەکتری دوورە، به‌كه‌یه‌وه گونجاندووه‌و لەگەڵ یەک دەژین و بەیەکەوەش یاری دەکەن.
کاتی ستێرنز، بەڕێوەبەری باخچەکە دەڵێت:" لەگەڵ کارمەندانی باخچەكه، هەوڵمانداوه ئەم بەچکانە بەیەکەوەبن و ئامانجەکەشمان هاتەدی".
کاتی دەشڵێت:" ئەو حەزە سروشتییانەی ئاژەڵان لە ناو قەفەزدا هه‌یانه، له ئاژه‌ڵه کێوییەکان جیاوازه و بەخێوکردنییان لە باخچەدا، جۆرێک لە ره‌فتارنه‌رمیان پێ دەبەخشێت".
ره‌نگه هه‌موو ئاژه‌ڵێك له بنه‌ڕه‌تدا دڕنده نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌ندێك له كاریگه‌رییه‌كانی ده‌وروبه‌ر له سروشتدا هۆكاری ئه‌وه بن، به‌شێك له ئاژه‌ڵان خوو به‌دڕنده‌ییه‌وه بگرن.
داڕشتنەوەی: شنۆ محەممەد