مۆبایله‌كانتان له گیرفانی سه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵبگرن

K24 - هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، مۆبایل و تیشكدانه‌وه‌كانی ئه‌و ئامێره، ده‌كرێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سپێرمی پیاو هه‌بێت و شله‌ی (مه‌نی) پیاو له‌ناوببات و رێژه‌ی پیتاندنیش كه‌مبكاته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له زانكۆی "تێكنیۆن"ی ئیسرائیلی له حه‌یفا ئه‌نجامدراوه و له رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ته‌له‌گراف"ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئامێری مۆبایل له جه‌سته‌ی پیاو نزیك بێت، ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی زینده‌ماده‌كانی (مه‌نی).
توێژینه‌وه‌كه ئامۆژگاری پیاوان ده‌كات، مۆبایله‌كانییان له گیرفانی سه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵبگرن، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له گیرفانه‌كانی خواره‌وه‌ی جه‌سته دابنێن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك دوورتربێت له كۆئه‌ندامی زاوزێی پیاو و ئه‌و رژێنانه‌ی كه شله‌ی (مه‌نی) پیاو درووست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له تیشكدانه‌وه‌كانی مۆبایل پارێزراوبن.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ته‌له‌گراف" له زاری دكتۆر فیۆنا ماساوه‌ز، توێژه‌ری زانكۆی "ئێكسته‌ر"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانكۆی ئیسرائیلییه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه و تیشكدانه‌وه‌كانی مۆبایل كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێژه‌ی (مه‌نی) پیاو هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و توێژه‌ره رایگه‌یاند، زۆربه‌كارهێنانی مۆبایل و نزیكبوون له جه‌سته، نابێته هۆی نه‌زۆكی له پیاواندا.
كاریگه‌رییه‌كانی مۆبایل له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ، گفتۆگۆیه‌كی گه‌رمی له جیهاندا هێناوه‌ته ئاراوه‌و بووه‌ته بابه‌تێكی گه‌رمی ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه زانستییه‌كان، زۆرێك له زانایانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و توێژه‌رانیش له باره‌یه‌وه ده‌نووسن.