هاكان شوكور زیندانی ده‌كرێت
k24 ـ هه‌ولێر
هاكان شوكور یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی توركیا، دوای ئه‌وه‌ی له 2008 وازی له یاریكردن هێنا و دواتر ڕوویكرده جیهانی سیاسه‌ت و بووه به‌رپرسیش له حیزبی ئه‌كه‌په كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و پارته‌ی له ئه‌ستۆ بوو.
به‌ڵام له 2013 هاكان شوكور له‌و حیزبه‌ی ئه‌ردوگان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و بووه نه‌یاری پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، هاوكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌سه‌ر لیستی سه‌ربه‌خۆ خۆی بۆ په‌رله‌مان به‌ربژێر كرد.
ماوه‌ی 3 ساڵه هاكان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و ده‌رده‌كه‌وێت، له دواین كاردانه‌وه‌یشدا هاكان له تویته‌ر ره‌خنه له ئه‌ردوگان و كوڕه‌كه‌ی ده‌گرێت.
به‌پێی ئاژانسی ئه‌ناتۆڵیای توركیا، ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ی هاكان له تویته‌ر، ئه‌ردوگان و حیزبه‌كه‌ی ناچار كرد كه سكاڵا له دژی هاكان تۆمار بكه‌ن، له دوایین دانیشتنی دادگاش ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی گه‌ڵاته‌سه‌رای به تاوانی ناوزڕاندن تۆمه‌تبار كراوه و ره‌نگه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 4 ساڵ زیندانی بكرێت.
هاكان شوكوری ته‌مه‌ن 44 ساڵ زیاتر له 100 یاریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی توركیا ئه‌نجامداوه و باشترین ده‌ستكه‌وتیشی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌م بوو له مۆندیالی 2002، هه‌ڵبه‌ت خاوه‌نی خێراترین گۆڵیشه له مێژووی سه‌رجه‌م مۆندیاله‌كان، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی بورسیا سپۆر، پارما، تۆرینۆ، ئینته‌ر میلان و بلاكبێرن رۆڤێرزیش كردووه.