"هەلومەرجی دەرەکی لە باره‌ بۆ پرسی ریفراندۆم"

ریفراندۆم؛ پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كه‌ی كوردستان

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a92b205d-1135-4780-8d06-c90f82e5f2ca/refrandom%20w%20konfranc.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەلومەرجی دەرەکی لە باره‌ بۆ پرسی ریفراندۆم، بەڵام پێوستمان بە یەکریزی ناوخۆیی هەیە.

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەڵێت: "لەگەڵ لایەنەکان زەمینەسازی دەکەین بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم"، ئەمە لە کاتێکدایە کۆنفراسێك لە بارەی ریفراندۆم وەک هەنگاوی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو.

پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە باشووری کوردستان چەندین تویژینەوەی لەسەر دەکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش کۆنفرانسێك لە بارەی هەلومەرج و ئاستەنگەکانی ریفراندۆم ئەنجامدرا.

ئەندامێکی کۆمیتەی دیاریکردنی چارەنووس دەڵیت: "خەڵکی کوردستان بیرێکی نەتەوەیی بەهێزیان هەیە، هەرچەندە بۆچوونی جیاوازیش هەبێت بەڵام دەنگدان بە مافی چارەی خۆ نووسین یەكهەڵوێستیان دەکات".

عەبدولڕەحمان سدیق، ئەندامی کۆمیتەی دیاریکردنی چارەنووس هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "لایەنە سیاسیەکان بەهۆی کێشەی سیاسییەوە ئێستا تارادەیەك بۆچوونیان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم جیاوازە".

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستانیش دەڵێت: "وڵاتان پشتگیری راگەیاندنی سەربەخۆیین، بەڵام پێوستە لە ناوخۆی خۆمان یەك دەنگ بین".