ھاووڵاتییانی کەرکووك داوای شه‌فافیه‌ت له‌ داهاتی نه‌وت ده‌كه‌ن

ده‌بێت پترۆدۆلاریش بدرێته‌ كه‌ركووك

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/310596cf-67c5-4b18-8524-ba0ce0b7231b/kerkuk%20narezaiy%20u%20xopishandan.ism/manifest

K24 - كه‌ركووك:

ھاووڵاتییانی کەرکووك داوا لەئیدارەی شارەکەیان دەکەن، ھەناردەی نەوت بزانن و شەفافییەت له‌ پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنیدا هه‌بێت، بەڵام لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوە بەو خۆپیشاندەرانە کرا.

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش، بڕیاریدا کە دانیشتنێکی تایبەت لەسەر پرسی ناشەفافیی نەوتی شارەکەیان ئەنجامبدەن، چونکە وەك خۆیان ئاماژەی بۆ ده‌كه‌ن، ئەوان ئاگاداری ڕێژەی ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووك نین و تەنھا پارێزگاری شارەکە ژمارەکانی لایەو ئاگاداری داھاتەکەیەتی.

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك، دەیەوێت سیاسەتی ئاییندەی نەوتی شارەکەی دابڕێژێتەوەو بەشێك لەئەندامانی ئەنجوومەنیش داوا دەکەن بیرە نەوتەکانی کەرکووك، زیاد بکرێت.

لێژنەی نەوت و گازی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکیش، داوایان کرد کە لێژنەکەیان بەشداربن لەو ڕێکەوتنانەی کە لەسەر نەوتی کەرکووك لە نێوان ھەولێر و بەغدا ئەنجامدەدرێت.

ئەنجوومەنی پارێزگا جەخت لەوە ده‌كاته‌وه‌، دەببێت پارەی پتڕۆدۆلاریش بەشارەکە بدرێت، کە نزیکەی سێ ساڵە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ھیچ پارەیەکیان پێ نەگەیشتووە.

لەسەر ئاستی شەقام، ھاووڵاتییان و گرووپەکانی فشار، داوا دەکەن داھاتی نەوتی شارەکەیان بزانن، بەڵام ھێزە ئەمنییەکان بڵاوه‌ بەو خۆپیشاندان و گردبوونەوانە دەکەن کە بۆ پرسی نەوت لەشارەکەدا ئەنجامدەدرێن.

بەدروشمی خۆپیشاندەراندا دەرکەتووە، ئەو نەوتەی لەشارەکەی ئەوانە ھیچ خێر و خۆشییەکی بۆیان نەھێناوە.

خۆپیشاندەران دەڵێن: "ئیدارەی کەرکووك، گوێ لە داواکانمان ناگرێت".

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك، درکی بەوەکردووە داھاتی نەوتی شارەکەیان ناڕوونە، بۆیە ھەنگاو بۆ ئەوە دەنێن دانیشتنێکی تایبەت لەسەر پرسی ناشەفافی نەوت بکەن.