کەس متمانەی بە فیفا نەماوە

%69ی هەوادارانی تۆپی پێ متمانەیان بە فێدراسیۆنەکە نییە

K24- هەولێر

دوو لەسەر سێی ھەوادارانی تۆپی پێ لە جیھان متمانەیان بە فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیھان نەماوە.
لە ئەنجامی راپرسییەکی دەزگای فۆرزا فووتبۆڵ لە بەرلیندا، کە لە نێوان زیاتر لە 25 ھەزار ھەواداری وەرزشی لە 28 وڵاتی جیاواز کراوە، دەرکەوتووە رێژەی سەدا 69ی ھەوادارانی تۆپی پێ متمانەیان بە فێدراسیۆنەکەیان نەماوە و تەنیا سەدا 19یان متمانەیان پێی ھەیە.
بەھۆی چەند کەیسێکی گەندەڵییەوە، چەندان بەرپسی فیفا سزادراون و چەندین کەیسی گەندەڵی لەسەر سیپ بلاتەر و ئەندامانی فێدراسیۆنەکە ساخبووەتەوە.