به ڤیدیۆ.. ساته‌وه‌ختی ده‌ستگیركردنی ئه‌میرێكی داعش ببینه
له‌گه‌ڵ ئه‌میره‌كه دوو یاریده‌ده‌ریشی ده‌ستگیركراون
K24 - هه‌ولێر:
هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی لیبیا له حكوومه‌تی ته‌رابلوس، كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دانی پێدانه‌نراوه، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی ده‌ستگیركردنی ئه‌میرێكی داعشی و دوو یاریده‌رییان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و هێزه چه‌كداره، له شاری سبراته‌ی لیبیا، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، كه ئه‌میرێكی داعش به‌ناوی (عه‌لی محه‌مه‌د سه‌عد تاجوری ناسراو به ئه‌بوسلێمان) و چه‌ند ئه‌میرێكی دیكه‌ی رێكخراوه‌كه خۆیان تێدا حه‌شاردابوو.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له ساتی ده‌ستگیركردنی ئه‌میره‌كه، دوو له یاریده‌ده‌رانیشی به ناوه‌كانی (سالم عه‌ماری و مه‌كه‌نی ئه‌بوزه‌ید)، ده‌ستگیراوه كراون و چه‌ندین پشتێنی به مین چێنراویش له‌و شوێنه‌دا ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌و هێزه تایبه‌ته، رۆژی 25ی شوبات/ فێبرایه‌ری بڵاویكرده‌وه، ئه‌میرێكی داعش و دوو یاریده‌ده‌رییان له شاری سبراته ده‌ستگیركردووه.
تا ئێستاش ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه ئاشكرا نه‌كراوه، ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌زانرێت، ئه‌میره‌كه تاجوورییه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی (تاجوراء)، كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوس.
.jpg)
.jpg)
.jpg)