لهبهر ئهم هۆكاره ههڵبژاردنهكانی ئێران كاریگهری لهسهر سیاسهتهكانی تاران نییه
"جیاوازی لهنێوان كاندیدی محافزكار و ریفۆرمخوازدا نییه"
K24 - ههولێر:
د. پاتریک کلۆسن، پسپۆڕی سیاسی لە پەیمانگای واشنتن بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان٢٤ لە واشنتەوە رایگەیاند، لە وبڕوایەدا نییە ھەڵبژاردنەکانی ئێران ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر سیاسەتەکانی دهرەوەی تاران ھەبێت و ھیچیش بگۆڕێت.
"ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران پێناچێت کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەو وڵاتە ھەبێت، لەبەرئەوەی ئەوانەی رێگەیان پێدراوە کاندید بکرێن، کەسانی نزیک لە دەسەڵاتن و ھەمان روانگەیان ھەیە، خامنەیی چەند رۆژێک لەمەوپێش رایگەیاند کە کاندیدی ریفۆرمخواز و محافزکار نییە، ئەو قسەیەش راستە لەبەرئەوەی ھەموو کاندیدەکان یەك بۆچوونیان ھەیە. ئەمەش لەبەرئەوەی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری رێگەنادەن کاندیدی جیاواز خۆی ھەڵبژێرێت".
ھیچ کاندیدێك نییە لەوانەی خۆیان ھەڵبژاردووە، بتوانێت قسە لەسەر رۆڵی ئێران لە عێراق و سووریا بکات، یانیش بەرنامەی ئێران بۆ دروستکردنی چەکی ناوەکی، یانیش بتوانێت پێشنیاز بکات ئێران سیاسەتێکی جیاوازتر لەبەرامبەر سعودیە پەیڕەو بکات.