نرخی نه‌وت بەرز بوویەوە
بەھۆی كاریگه‌ریی به‌هێزبوونی بازاڕ و زۆربوونی داواكاریی له‌سه‌ر به‌نزین له ئه‌مه‌ریكا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیی.
K24 - ھەولێر
بۆ یه‌كه‌م جار له مانگی شوبات نه‌وت به‌ربه‌ستی 36 دۆلاری تێپه‌راند و نرخی بەرزبوویەوە.
بەھۆی كاریگه‌ریی به‌هێزبوونی بازاڕ و زۆربوونی داواكاریی له‌سه‌ر به‌نزین له ئه‌مه‌ریكا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیی.
له ئاڵوگۆره‌كانی ئه‌مڕۆی بازاڕی نه‌وتدا، به‌های یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی جۆری برێنت کە یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی نەوت لە جیهان گه‌یشته 36 دۆلار و 74 سه‌نت، هه‌روه‌ها به‌های یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا گەیشتە 34 دۆلار و 10 سه‌نت.
له‌باره‌ی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نەوت، ئاژانسی رۆیته‌رز دەڵێ: "ئاستی داواكاریی له‌سه‌ر به‌نزین له ئه‌مه‌ریكا زیادیكردووه و داواكاریی بازاڕیش له‌سه‌ر نه‌وت روو له هه‌ڵكشانە".
ئه‌مە له كاتێكدایه كه نرخی نه‌وت یه‌كه‌م جاره له مانگی شوباتی ساڵی 2016 له نرخی 37 دۆلاری ئەمریکیی نزیکدەبێتەوە.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه نرخی نه‌وتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزین و کەمتر بەرزبوونی بە خۆیەوە بینیی، بۆ یەكەم جارە لەمساڵدا نرخی نەوت بەرزبوونەوە لەم شێوەیە بەخۆیەوە ببینێ.
له ماوه‌ى رابردوودا به هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وته‌وه، زۆر له‌و وڵاتانه‌ى کە پشت به داهاتى نه‌وتەوە ده‌به‌ستن رووبه‌ڕووى قه‌يرانى دارايى بوونه‌وە. لە کاتێکدا ئابووریی ناسان ھۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ زۆری نەوت لە بازاڕەكان دەگەڕێننەوە.
داڕشتنەوە: ش، م