توێژینه‌وه‌یه‌ك: قه‌ڵه‌وه‌كان بیریان لاوازتره
"قه‌ڵه‌وه‌كان زیاتر شتیان له بیر ده‌چێته‌وه"

K24ـ هه‌ولێر
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی قه‌ڵه‌وه‌كان زیاتر زانیاریان له بیرده‌چێت به به‌راورد به كه‌سانی ئاسایی.
گۆڤاری (كوارتلی جۆرناڵ ئۆف ئێسپێرمنتاڵ سایكۆلۆجی) توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر 30 كه‌س ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه قه‌ڵه‌وی په‌یوه‌ندیی به یاده‌وه‌ریی یاخود توانای به‌بیرهاتنه‌وه هه‌یه".
له زانكۆی كامبریدج، لوسی تشیك گوتی: "ده‌مانه‌وێ بڵێین قه‌ڵه‌ویی په‌یوه‌ندیی هه‌یه به زیندویی یاده‌وه‌ریی (چالاكی یاده‌وه‌ریی) و ئه‌مه‌ش به‌مانای له‌ده‌ستدانی ته‌واوه‌تیی یاده‌وه‌ریی نییه به یه‌كجاریی".
ده‌شڵێ: "یاده‌وه‌ریی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌شییان لاوازه په‌یوه‌ندیی هه‌یه به ژه‌مه‌كانی خۆراكه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر مێشك".
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، هۆرمۆنه‌كان به‌رپرسن له هه‌ستكردن به برسێتی و رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه له دیاریكردنی بڕی ئه‌و خۆراكه‌ی مرۆڤ ده‌یخوات، ئه‌وانه‌ی به‌دیار سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆنه‌وه خۆراك ده‌خۆن، بڕێكی زیاتر ده‌خۆن و به شێوه‌یه‌كی خێراتریش هه‌ست به برسێتی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: بی بی سی، وه‌رگێڕان: ن.ف