لایهنه سیاسییهكان باس له ههڵوهشاندنهوهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهكهن
پێشنیازی پێكهێنانی حكوومهتی تهكنۆكرات دهكرێت
K24 - سلێمانی:
دوای گیرۆدەبوونی باشووری کوردستان بە کۆمەڵێك قەیرانەوە ئێستا باسی هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەتێکی تازە دهكرێت، بەبەشداری چەند پارتێکی سەرەکی گۆڕەپانی سیاسیی باشووری کوردستان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی وئابووری لە ئارادایە و بۆتە باسی گەرمی بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان.
دوای چوار مانگ لە دانوستان و گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی و نەهێشتنی گرژییەکان و نەگەیشتنیان بە هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی، ئێستا دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەتێکی دیکە لە ئارادایە.
بزووتنەوەی گۆڕان کە پێشتر جەمسەرێکی بنەڕەتی نێو کابینەی هەشت بوو و پشکی گەورەی تێدا هەبوو، سەبارەت بە پرسی هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت دەڵێن: "ئێمە بە ئاشکرا پهیامێكمان بۆ لایەنە سیاسییەکانی ناردووە، کە ئەگەر دەتوانن حکوومەتێکی تازە پێکبهێنن، فەرموون ئەمە عەرز و ئەوە گەز".
بژاردەی پێکهێنانی حکوومەتێکی تازە بۆ هەلومەرجی ئێستای باشووری کوردستان بە لای یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، بژاردەیەکی گونجاو و تەندروستە، بەو مەرجەی حكوومهتهكه تەکنۆکرات بێت و لە ئاست چاوەڕوانی هاونیشتیمانیاندا بێت و بتوانێت باردۆخی ئێستا تێپەڕێنێت.
هەرچەندە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە حاڵی حازر وەزیرێکی بێ وەزارەتی لە کابینەی حکوومەتی ئێستادا هەیە، پێی وایە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لەو بارودۆخە ئاڵۆزەدا، بێجگە لە زیادکردنی سەرئێشەیەکی دیكه بۆ خەڵکی کوردستان, هیچ شتێکی دیكهی لێ شین نابێت.
کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتێکی "بنكهفراوانه"، حیزبە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بۆ هاوپەیمانییەتیێکی بنکە فراوان پێکیان هێنا, بەڵام لە دوای ڕووداوەکانی دوانزەی تشرینی یهكهم/ ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا و بە هۆی ناکۆکییەوە، بزووتنەوەی گۆڕان لە پێکهاتەی ئەو حکوومەتە دەرهێنرا.