یانه‌ی شاهانه دێربی مه‌دریدی دۆڕاند
K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیسپانیا، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌یش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌سوودی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ كۆتایی هات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه تیپه‌كه‌ی زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری شاهانه له یاریی رابردوویش له به‌رانبه‌ر مالاگا به خاڵێك ڕازی بوو.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی یارییه‌كه‌یش له خوله‌كی 53ـی گێمی دووه‌م له لایه‌ن هێرشبه‌ری فره‌نسی ئه‌نتوان گریزمان تۆماری كرا.
یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له دوایین 10 یارییدا له به‌رانبه‌ر ریال مه‌درید 5 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، له چوار یاریشدا یه‌كسانبوون و ته‌نیا له یه‌ك یاریشدا دۆڕاوه.
یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی لالیگا كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 58 خاڵ و ریال مه‌دریدیش به 54 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م و له شوێنی خۆی وه‌ستا.